وەزیرانی درەوەی ئاڵمان، بریتانیا و فەڕانسە دەربارەی ڕاگرتنی نەوتهەڵگرەکانیان وت و وێژیان کرد

شەوی یەکشەممە لە سەر دوو شەممە نووسینگەی وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە توێی ڕاگەیاندنێک دا ڕایگەیاند کە هایکۆ ماس وەزیری دەرەوی ئاڵمان و ژان ییۆ لوردیان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە پاش پێوەندی جرێمی هانت لەگەڵ ئەو هاوڕا بوون کە ئەمنییەت و ئاسایشی هات و چۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لە سەرووی کارە سەرەکییەکانی وڵاتانی ئۆرووپایی دایە، لە هەمان کاتدا دەبێت خۆ لە توندکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچە ببوێرین.

سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی هەینی ٢٨ی پووشپەڕ هەواڵی نەوتهەڵگری بریتانیای بە ناوی "ئیستنا ئیمپرۆ” بڵاو کردەوە. ئەم نەوتهەڵگرە لە بەندەری فوجەیرەی ئیماراتی موتەحدیدەی عەرەبی بەرەو ئەلجەبیلی عەرەبستان لە ڕێ دابوو. 

ڕۆژی شەممە ٢٩ی پووشپەڕ ستادی فەرماندەیی هاوبەشی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکام، ڕایگەیاند کە لە ئێستا عەمەلیاتێکی چەند نەتەوەیی دەریایی بە ناوی "عەمەلیادی گوزەربان” ـە. ئامانج لەم عەمەلیاتە "بەرەوپێش بردنی پارێزراو بوونی هات و چۆی دەریایی، دڵنیایی لە تێپەڕینی ئازادانە و کەم کردنەوەی گرژییە لە ئاوە نێونەتەوەییەکان” و لەوانە لە هەموو ناوچەکانی کەنداو، تەنگەی هۆرمز، تەنگەی بابولمەندەب و دەریای عۆمان.

گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە سەر ئاژاوەگێڕییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاستی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە ماوەی یەک دوو مانگی ڕابردوو توندتر بۆتەوە. ئەمریکا ڕایگەیاندووە بە دوای پێک هێنانی کۆدەنگییەکی جیهانییە بەرامبەر بە ئاژاوەگێڕییەکانی ئێران. دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئۆرووپای ئەندام لە بەرجام دەربارەی ڕفاندنی نەوتهەڵگرەکانیان لە کەنداو، گریمانەی ئەوەی لێدەکرێت لە ئاراستەی ئەم کۆدەنگییە جیهانییە بێت کە ئەمریکا داوای کردبوو. 


PM:12:23:22/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌