ترامپ؛ لە خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی ئێران گومانم نییە

بە دوای پێداگری بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئەوەی کە هیچ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانیان لە کەنداو و لە تەنگەی هۆرمز نەکەوتۆتە خوارەوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە لە سەر خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە پێداگری کردەوە.

دۆناڵد ترامپ ڕۆژی هەینی ٢٨ی پووشپەڕ لە کۆشکی سپی بە هەواڵنێرانی وتی؛ دەربارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانییەکە "هیچ گومانێک نییە؛ نە. ئێمە خستەمانە خوارەوە.”

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنیری فەڕانسە، جان بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی کۆشکی سپی کە لەو کۆبوونەوەیەدا هاوڕێی بوو وتی؛ "هیچ گومان لەوەدا نییە کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە ئێرانی بووە.”

هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە لایەن "یوو ئێس ئێس باکسێرڕۆژی پێنج شەممە دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند، بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تا ئێستا ئەو هەواڵەیان ڕەت کردۆتەوە

سپای پاسداران ڕۆژی هەینی وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکای دەربارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەی ئێرانی "گاڵتەجاڕانەوەسف کرد و ڕۆژی هەینی بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئیدیعای ئەوەیان کرد کە ئەم ڤیدیۆیە لە لایەن ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەوە تۆماری کراوە کە پاش ئەنجام ڕاسپاردەکەی بە سڵامەتی گەڕاوەتەوە بۆ بنکە سەبازییەکانی ئێران

لەم گرتە ڤیدیۆیانەدا هات و چۆی هەندێک کەشتی لە ئاو دا کە شوێنەکەیان نادیارە و پێ دەچێت یەکیان کەشتییەکی سەربازییە نیشان دەدرێت

کاتی تۆماری ئەو ڤیدیۆیە ڕۆژی پێنج شەممە کاتژمێر ٥ بۆ ٧ی پاش نیوەڕۆیە، بەڵام وێنەیەکی مونتاژ کراو دەچێتە سەر ڤیدیۆیە کە لە سەری نووسراوە ١٠:١٨ بە کاتی خۆجێی.

چەند کاتژمێر پاش بڵاو بوونەوەی وتەکانی دۆناڵد ترامپ و جان بۆڵتۆن، بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاش کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی لە لایەن ناوەی ئەمریکاییەکەی لە ڕۆژی پێنج شممە پشت ڕاست کردەوە و تی؛ ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە مەودای زۆر نزیک لە ئێمە دەفڕێ و بەڵگەی زۆر ڕوونمان لە سەر خستنە خوارەوەی هەیە.

ئەم بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا وتی؛ "ئەگەر جارێکی دیکەش لێمان نزیک ببنەوە دیسانەوە دەیانخەینە خوارەوە

ڕۆژی پێنج شەممە ٣٠ جۆزەردان (نزیک مانگێک لەمەوبەر)، کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکایی کە هاتبووە ناو هەرێمی ئاسمانی ئێرانەوە، بەرداوەتەوە. بەڵام ئەمریکا ئەوەی ڕەت کردەوە کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە سنووری ئاسمانی ئێرانی بەزاندبێت و بەڵکوو ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە لە سنووری ئاسمانی ئاوە ئازادەکان لە لایەن سپای پاسدارانەوە کەوتۆتە خوارەوە.

لە کاردانەوە بە خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە دۆناڵد ترامپ فرمانی هێرش بۆ سەر ئێرانی دەرکرد کە بەوتەی خۆی ١٠ خولەک بەر لە جێ بەجێ کردنی ئەو فرمانە، فرمانەکەی خۆی ڕاگرت بە بیانووی ئەوەی کە ڕەنگە لەو هێرشەدا ١٥٠ ئێران بکوژرابایەن.

لەوکاتەوە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا گەیشتۆتە قۆناغێکی هەستیار و هەمووان لەو بڕوایەدان کە لە ئەگەری بەریەکەوتنێکی بچووک دەتوانێت ببێتە هۆی دروست بوونی شەڕێکی هەمگیر لە ناوچەکە



PM:02:26:20/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌