بۆکان/ تەرمی ژنێک دۆزرایەوە - نوێکرایەوە

نوێکرایەوە

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی پوشپەڕ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان ئۆتۆمبێلێکی جۆری سایپا کە بەخێرایێکی زۆر لەکاتی ڕۆیشتندا ژنێک دەخاتە خوارەوە دواتر ئۆتۆمبێلەکەدەڕوا.
جێگەی ئاماژەیە بەوتەی سەرچاوەیەک لە شوێنی ڕووداوەکە ژنەکە گیانی لەدەستداوە و تاکو ئێستا ڕون نەبوەتەوە بەهۆی فڕێدانە خوارەوەی لەئۆتۆمبێلەکە بەخێراییکی زۆر گیانی لەدەستداوە یاخود پێشتر کوژراوە.
ناسنامەی ئەو ژنە "لەتیفە تالبی" خەڵکی ئاوایی تیکانتەپە.

PM:05:19:17/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌