ورمێ/ چوار شارۆمەندی کورد لە سێدارە دران

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی مافی مرۆڤی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ی پووشپەڕی ١٣٩٨ چوار شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ، حوکمی سێدارەیان جێبەجێ کرا.

ئەو شارۆمەندانە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا بوو.

ناسنامەی ئەو چوار کەسە بەم شێوەیە:

١_ مەحموود خالدی

٢_جەعفەر محەممەدی

٣_محەممەد عارف نەجەفیان

٤_ هێمن بەناوەند، خەڵکی پیرانشار


AM:11:34:16/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌