کرێکارێکی بۆکانیی بە ڕووداوی کار لە سلێمانی گیانی لە دەستدا

بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە،۲۰ی پووشپەڕ، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی" فەرەیدون ڕەعنایی"، ٢٧ ساڵ تەمەن، کوڕی ڕەسووڵ، دانیشتووی گوندی کەرێزەی مەحموودئاوای شاری بۆکان، لەکاتی کارکردن لە شاری سلێمانی(کوردستانی باشوور)، لە نهۆمی چوارەمی بینایەک کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

بە پێی سەرچاوەکە، تەرمی ئەم کرێکارە کوردە، پاش پشکنینی پزیشکی، ڕەوانەی شاری بۆکان کراوەتەوە.

جێی ئاماژەیە، گرانی و بێکاری لە ڕادەبەدەر لە ئێران، وایکردووە کە سەدان و هەزاران کرێکاریی کوردی ڕۆژهەڵات، بە مەبەستی بژێوی ژیان ڕووبکەنە شارەکانی هەرێمی کوردستان و بە پارەیەکی کەمتر لە کرێکاری باشوور، خەریکی کار کردن بن، ئەوە لە حاڵێکدایە کە هیچ ناوەند و ڕێکخراوەیەک نییە بۆ پشتیوانی لە مافی ئەم کرێکارانە.


PM:08:44:12/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 58 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌