بنکە و بارەگای حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە سنووری هەڵگورد و بەربەزین تۆپباران کرا

بە پێی هەواڵێک کە هەر ئێستا بە ناوەندیی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێر ١٠ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام، بنکە و بارەگای حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە سنووری بەربەزین و هەڵگورد تۆپباران کرا.

هەواڵنێرمان پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ بۆ ڕۆژی دووهەم، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە سنووری بەربەزین بە چڕی لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە تۆپباران کراوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

هاوکات، هەواڵەکان باس لە سووڕانەوەی بەردەوامیی فڕۆکەی بێ سەرنشین بەسەر ئاسمانی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕدا دەکەن.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هێزی پێشمەرگە هیچ زەرەر و زیانێکی گیانیی بەرنەکەوتووە، تۆپبارانیش بەردەوامە.


AM:11:59:11/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 91 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌