تۆپباران کردنی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات بەردەوامە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندیی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی بەردەوامن لە تۆپباران کردنی بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە لە سنووری بەربەزین لە ناحیەی سیدەکان.

هەواڵنێرمان لەمبارەیەوە بە ئاسۆی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند: تا ئێستاش فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەدا دەسووڕێنەوە و بەردەوامن لە بۆردومان کردنی ناوچەکە.

تا چەند ساتێکیتر کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە، ڕاگەیاندنێک لەمبارەیەوە بڵاو دەکاتەوە.


PM:03:17:10/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌