دوو کۆڵبەر لە سنووری شنۆ، بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم برینداربوون

بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی دوشەممە، ۱۷ی پووشپەڕ، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری کێلەشینی سەر بە شاری شنۆ تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن کە بەهۆیەوە دوو کۆڵبەر بەناوەکانی "غەریب عەلیزادە"، تەمەن ۳٨ساڵ، خەڵکی پیرانشار و "سامان سوور" تەمەن ۲٨ساڵ، خەڵکی مهاباد برینداربوون.


جێی باسە، ئەم کۆڵبەرانە لەحاڵێکدا کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ڕژیم کە لە خاکی هەرێمی کوردستاندا بوون.

PM:11:54:09/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌