کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچەی کانی‌زەردی سەردەشت

بە پێی هەواڵەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٦ی پووشپەڕ، کاروانێکی کۆڵبەران لە ناوچەی سنووری کانی زەردی سەردەشت، کەوتنە کەمینێکی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و تەقەیان لێکرا، کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا و کۆڵبەرێکیتریش بە سەختی برینداربوو.

ناسنامەی کۆڵبەرە کوژراوەکە: مەنسوور گرژە، کوڕی محەمەد چاوشین و خەڵکی شاری سەردەشتە و کۆڵبەرە بریندارەکەش خەڵکی شاری بانەیە.

جێی ئاماژەیە، کۆڵبەرە بریندارەکە، لە لای لاقیەوە بریندار کراوە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی، بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سەردەشت گواستراوەتەوە.




PM:09:19:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 338 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌