میلیتاریزە کردنی شارەکانی کوردستان لە لایەن ڕژیمەوە بەردەوامە

بە پێی هەواڵەکان، لە درێژەی میلیتاریزەکردنی شارەکانی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ناوەندە ئەمنیەتییەکان کەشێکی ئەمنیەتییان بەسەر شارەکانی مەریوان، سەوڵاوا، پاوە و کامیاران‌دا زاڵ کردووە.

لە لایەکی دیکەشەوە، هەواڵەکان باس لە جموجۆڵی سپای پاسداران لە ناوچەی سنووری مەریوان و گواستنەوەی چەک و چۆڵی قورس بۆ ناوچەکانی شاهۆ و کۆساڵان دەکەن.

ئەم جموجۆڵەی ڕژیم لە ناوچە سنوورییەکان، خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی نیگەران کردووە و لەگەڵ ناڕەزایەتیی دانیشتووانی ناوچەکە بەرەوڕوو بووەتەوە.

شایانی باسە، کۆماری ئیسلامی، هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و هەڵگرتنەوەی بەرهەمی جووتیاران و شارۆمەندانی سەر سنوور، بە بیانووی حزووری حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان، زەوی و زاری شارۆمەندان و دارستانەکانی ناوچە سنوورییەکان تۆپباران دەکات و زەرەر و زیانێکی گیانیی و مادی زۆر بە خەڵکی ئەم ناوچانە دەگەیەنێت.

PM:09:05:07/07/2019




ئه‌م بابه‌ته 270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌