ئەمریکا؛ ئەنجوومەنی ئاسایشی لیستی ڕەشی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەڕۆژ بکاتەوە

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە لیستی ڕەشی بەرپرسان، کەسایەتی حەقیقی و یاساییەکانی کۆماری ئیسلامی کە لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوو دا بە بێ گۆڕانکاری ماونەتەوە، بەڕۆژ بکاتەوە و دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی ئەو بڕیارانە بەهێزتر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی فرانس ٢٤، لیستی ڕەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە ٢٣ کەسایەتی ڕاستەقینە (حەقیقی) و ٦١ کەسایەتی یاسایی (حقوقی) ئێران کە لە دۆسییەی ناوکی کۆماری ئیسلامییەوە تێوە گلاون.

هەموو ئەندامانی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسن لە ڕەچاوکردنی قەدەغە بوونی سەفەر، بلۆکە کردنی داداریی و سەروەت و سامانی ئەو ٨١ کەسە. قاسم سولەیمان، فەرماندەی سپای قودس، یەکێک لەو ناوانەی لەو لیستەدایە.

جاناتان کۆهێن، نوێنەری کاتی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای هێنانە گۆڕێی پرسی سەفەرە بەردەوامەکانی قاسم سولەیمان بۆ عێراق و لوبنان، پێشنیاری کردووە کە "لیستی تەواو" لە سەفەرە بیانییەکانی ئەم فەرماندە سەربازییە بخاتە ڕوو.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕ لە کۆبوونەوەی ئەنجوونەی ئاسایش چالاکییە ناوکییەکانی ئێران لە چوارچێوەی ڕێکەوتننە ناوکییەکەی ناسراو بە بەرجام تاوتوێ کرا. نوێنەرانی هەندێک لە وڵاتان و لەوانە بریتانیا هۆشدارییان داوەتە ئێران کە لە بەڵێنەکانی بە بەرجام سەرپێچی نەکات. لەو دانیشتنەدا چین و ڕووسیە پشتیوانیان لە کۆماری ئیسلامی کرد.

بە پێی گەمارۆ نوێکان، ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندەکان سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و لەوانە عەلیڕەزا تەنگسیری، فەرماندەی هێزی دەریایی سپا و ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هیزی هەوافەزای سپا دەخرێنە ئەو لیستەوە.

عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و تەشکیلات و دارودەستەکەی و بەیتەکەی لە لیستی گەمارۆکاندا جێگری کراون و هەموو دارای و سەروەت و سامانەکانیان لە خاکی ئەمریکا بلۆک کراوە.

 


PM:10:27:27/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌