ئەمریکا ناوشکێنێکی دیکە ڕەوانەی کەنداو دەکات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات

فەرماندەی ناوەندیی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند ناوێکی دیکە بەرەو ئەو ناوچەیەی کە دوو نەوتهەڵگرن هێرشیان کرایە سەر ڕەوانە دەکات.

بە پێی ڕاگەیانراوی "سێنتکام" باس لەوە کراوە کە ئەمریکا مەیلی بۆ پێکدادان و بەریەککەوتنێکی نوێ نییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و لەوانە هات و چۆی ئازادانەی کەشتیوانی ناوێکی دیکە بۆ ناوچەکە دەنێرێت.

بە پێی ڕاگەیەنراوی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، ناوشکێنی میسۆن لە ئێستادا بەرەو دەریا عۆمان وەڕێ کەوتووە. "یۆ ئێس ئێس میسۆن" (دی دی جی- ٨٧) لە زۆمرەی ناوشکێنەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و ١٥٥ میتر درێژە. ئەم ناوشکێنە پێشووتر لە کاناڵی سوئێز بووە و ئەم دوو ساڵەی دوایی بە هۆی شەڕی یەمەن، بۆ مەئموورییەتێک بۆ پارێزگاری کردن لە ئاسایشی ناوچەکە لە خەلیجی عەدەن جێگیر کرابوو.

پێشووتر ئەرێل برۆن، وتەبێژی سێنتکام وتبووی وڵاتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانانی ناوچەیی بۆ پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی خۆیان ڕێکای پێویست دەگرنە بەر.

برۆن هەروەها وتبووی؛ هێرشەکەی ڕۆژی پێنج شەممە بۆ سەر دوو نەوتهەڵگرەکە "هەڕەشەیەکی ڕوونە لە ئازادی نێونەتەوەیی کەشتیوانی و ئازادی بازرگان".


AM:11:50:15/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌