پیاوێکی تەمەن ٤۰ساڵی خەڵکی ورمێ لە ڕوبارێکی پیرانشار گیانی لەدەستدا


بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی ڕۆژ هەڵات گەیشتووە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ۲٤جۆزەردان پیاوێکی تەمەن ٤۰ساڵی بە ناوی "ئەسغەر عەزیم زادە" خەڵکی شاری ورمێ کە بەمەبەستی گەشتکردن لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ڕویان کردبووە ئاوایی لیکبن سەربە شاری پیرانشار لەکاتی مەلەکردن لە ڕوباری ئەو ئاواییەدا بەهۆی ناشارەزایی لەمەلەکردن گیانی لەدەستدا.


PM:11:25:14/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌