کوژران و برینداربوونی ٥ کەس لە رووداوی هاتووچۆ

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٣٩٨، بە هۆی پێکدادانی دوو ماشێن لە جۆری "پژۆ ٥٠٤" لە جاادەی کامیاران – کرماشان ٣ کەس گیانیان لە دەستدا و ٢ کەس بریندار بوون. بریندارەکانی گەیەندرانەتە نەخۆشخانە و لە ژێر چاودێری دۆکتۆردان.

خراپی رێگا و بان و ناستاندارد بوونی ماشێنەکان و خێرایی زۆر، هۆکاری ڕووداوەکانی هاتووچۆیە لە ئێران و جاددەکانی ئێران و کوردستان بوون بە ڕێگای مەرگ.


AM:01:25:14/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌