برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری پیرانشار

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەنی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی یەکشەممە، ١٩ی جۆزەردان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ئەحمەد حاجی عەلی"، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، لە ناوچەی "کانی زەرد"ی سەردەشت، بەتوندی بریندار بووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، ئەم کۆلبەرە کوردە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.



AM:11:17:11/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌