کوژرانی خاوەن کتێب فرۆشییەک لە مەهاباد


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، دوا نیوەڕۆی دووشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٣٩٨، ئیسماعیل ئاقایی، خاوەن کتێب فرۆشی پژووهش لە شاری مەهاباد لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکراوەو لە شوێنی کارەکەی خۆی کوژراوە.

تا ئێستە هۆکاری کوژرانی ئەم شارۆمەندە کوردە دیار نییەو نازانرێت لە لایەن چ کەسێکەوەو بە چ هۆکارێک کوژراوە.


PM:05:26:10/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 243 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌