برایان هۆک؛ وێنەی تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران "فۆتۆشاپ"ـین!

برایان هۆک، بەرپرسی ژووری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی؛ "بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی وێنە ساختە تاقیکردنەوە موشەکییەکانییان، لە هەوڵی فریوی خەڵکەکەی خۆیان دان." 
هۆک لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا وتوویەتی؛ ئێران بە بڵاو کردنەوەی وێنەی فۆتۆشاپکراو لە هەڵدان موشەکەکانی هەوڵ دەدا وا پیشان بدات کە توانا موشەکییەکانی گەشەی کردووە. ئەوان (بەرپرسانی ئێرانی) هەروەها بە بڵاو کردنەوە ئەو وێنە فۆتۆشاپکراوانە فڕۆکەیەکی کۆنی قۆڕازەیان وەک فڕۆکەیەکی پێشکەوتووی نوێ کە توانای دەربازبوونی لە ڕادارە سەربازییەکان هەیە بناسێنێت.
برایان هۆک هەروەها دەڵێت؛ کۆماری ئیسلامی دەیەوێت بە درۆ و فریوکاری دەیەوێت وێنەیەکی پێچەوانە لە چالاکی و ئامانجە ڕاستەقینەکانی خۆی، بە نییەتی دەسدرێژیکار نیشاندانی ئەمریکا و سەلماندنی حەقیقەت خۆیان، لە مێشکی خەڵکدا بچەسپێنن.
هۆک وتی کە بەڵگەی زۆر بۆ سەلماندنی ئیدیعاکەی زیاتر لە جاران لە بەر دەست دایە.
نوێترین تاقیکردنەوە موشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ ئەنجام دران.

PM:01:05:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 207 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌