چەکدارانی ڕژیم ٢٨ سەر ئەسپی وڵاخدارانی سەر سنووریان کوشت

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ١٨ی جۆزەردانی ١٣٩٨ چەکدارانی ڕژیم بۆ جارێکی دیکە ئەسپە بارهەڵگرەکانی کاسبکارانی کوردیان لە سەر سنوورەکانی پیرانشار دایە بەر دەستڕێژی فیشەک و تەواوی ٢٨ سەر ئەسپەکەیان کوشت.
"هەژار ئاتەشبەرگ" و "ئاوارە ئاتەشبەرگ" لەگەڵ "محەممەد شارستین" و "عەزیز ڕام" خاوەنی ئەو ٢٨ سەر ئەسپە بوون.
چەکدارانی ڕژیم لە ئاوایی "زێوکە" سەر بە شاری پیرانشار تەقەیان لە ئەسپەکانی ئەو کاسبکارانە کردووە.
چەکدارانی ڕژیم پاش ئەوەی کە تەقەیان لەو ئەسپانە کردووە، کەلاکی ئەو ئاژەڵانەیان هەروەها لەو ناوچەدا وێڵ کردووە.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و چەکدارەکانیان، نە تەنیا هیچ ڕێزێک لە مرۆڤ ناگرن، بەڵکوو ئاژەڵەکانیش لە قین و ڕق و بەبەزەیی بوونیان دوور نین. ئەم کارەی چەکدارانی ڕژیم دژ بە یاسایی مافی ئاژەڵانە.


PM:12:54:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌