بەغدا؛ وەزیری دەروەی ئاڵمان دەربارەی مەترسی شەڕ هۆشداری دا

وەزیری دەرەوەی ئاڵمان بە سەردانێکی چاوەڕوان نەکراو گەیشتە بەغدا پایتەختی عێراق. ناوبراو لە بەغدا بەرامبەر بە هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هۆشداری دا.

هایکۆ ماس، وەزیری دەروەی ئاڵمان کە سەردانەکەی لە وڵاتی ئۆردۆنەوە دەست پێکرد، لە بەغدا بەرامبەر بە توند بوونەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ هۆشداری دا

ڕۆژی هەینی ١٧ی جۆزەردان ئەمریکا جیا لە پیشە سازی نەوت، پیشەسازی پێترۆشیمی و کۆمپانیای خەلیجی فارس و هەموو کۆمپانیاکانی سەر بەو کەرتە و ئەو کۆمپانیایە و هەموو فرۆشیار و کڕیارانی پێترۆشیمی تەحریم کرد. ئەمریکا پێی وایە کە کەرتی پێترۆشیمی ئێران، گرنگترین سەرچاوەی داهاتی سپای پاستارانە و مایک پەمپێئۆ بەرامبەر بە گەمارۆ خستنە سەر ئەو کەرتە لە تویتێک دا ڕایگەیاندووە؛ ئێمە هەموو سەرچاوەکانی دابین کردنی پارە بۆ ئەنجامی کردەوە تیرۆریستییەکانی سپای پاستاران، وشک دەکەین

لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا توندتر بۆتەوە و ئەگەری شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتە لە هەموو کاتێک زیاترە


PM:12:06:09/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 77 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌