کوژران و بریندار بوونی ٤ کەس بە هۆی رووداوی هاتووچۆ لە جاددەی سەراو- ئەیوان


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی هەینی ١٧ی جۆزەردان بە هۆی پێکدادانی ٣ ماشێن لە جۆرەکانی "سەمەند" و "پژۆ پارس" و "پژۆ ٤٠٥" لە جاددەی سەراو- ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، سێ کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانی لە دەستدا.

جێگەی ئاماژەیە بریندارەکان گەیەنراوەنەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جێگیرە.

جێگەی ئاماژەیە ، خراپی ڕێگاوبانەکان و ناستانداردبوونی ماشینەکان و لە هەمانکاتدا خێرایی زۆری شۆفێرەکان بە هۆکاری ئەم ڕووداوە زانراوە.


AM:09:18:08/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 205 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌