دەستبەسەر بوونی دوو شارۆمەندی ناوچەی سەلاس باوەجانی


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کوردپا بڵاوی کردۆتەوە، دوو هەفتە لەوە پێش دوو شارۆمەندی ناوچەی سەلاس باوەجانی، بە ناوەکانی "عەبدوڵڵا ئەحمەدی" کوڕی فەیزوڵڵا و "زاهید محەممەدی" کوڕی حسێن، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستگیر کراون و تا ئێستە دەستەبەسەرن و ناوەندە ئەمنییەتییەکانی رژیم داوای بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی دەکەن بۆ ئازاد کردنی ئەم دوو کەسە.


AM:10:52:06/06/2019




ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌