بەشداری کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە کۆنفەرانسی ساڵانەی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژی

ئاسۆی رۆژ: بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی رۆژ گەیشتووە رۆژی یەکشەممە، ١٠/٣/٢٠١٣، لە سەر بانگهێشتی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژی، وەفدێک لە لایەن کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لقی نۆروێژ بەشدارییان لە کۆنفەرانسی ساڵانەی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژیداکرد.

حیزبی چەپی سوسیالیستی نۆروێژ یەکێک لە حیزبە دەسەڵاتدارەکانی دەوڵەتی نۆروێژە. حیزبی ناوبراو لەماوەی ڕابردوودا بەردەوام لەهەوڵ وتێکۆشاندا بوە بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی کوردی.
حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژی (SV ) لە ڕۆژانی شەمە و یەکشەمە ڕێکەوتی ٩و١٠ی مانگی مارسی ٢٠١٣ کۆنفەرانسی ساڵانەی خۆیان لە شاری ئۆسلۆ دەست پێکرد، بۆ هەر دو ڕۆژەکە ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات لە نۆروێژ بە فەرمی بانگهێشت کرابوون. 
لە لایەن کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات هاوڕێیان، ڕامیار ئیزەدی، گولستان حەسەنی، ئایدا ساڵحی، مونیرە ڕەمەزانی، سورینا مەحموودی بەشدارییان کرد، کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات کە بە جلو بەرگی کوردییەوە بەشداری کۆنفەرانسەکەیان کرد تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی کوردییان پێشکەش بە ئامادە بوان کرد،لە لایەن بەشداربوانەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا بە چەشنێک کە بەشدار بوانی کۆنفەرانس هەموان هەستانە سەرپێی و بۆ ماوەیەکی زۆر بە چەپڵە پێشوازییان لە هاوڕێیانی لاو کرد، دواتر پەڕ ڕێبەری حیزبی سوسیالیست لە ئۆسلۆ و ئەندامی کۆمیتەی مەرکەزی حیزبی ناوبراو وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بە نوێنەرایەتی حیزبەکەیەوە چەپکە گوڵی پێشکەش بە هاوڕێیانی لاوان کرد.
دواتر بەشێکی زۆر لەبەشداربوان کە لە ناویاندا بەرپرسانی پایەبەرزی نۆروێژی وئەندام پارلەمانەکانی سەر بە حیزبی ناوبراو پێکهاتبون ڕاستەوخۆ سەردانی وەفدی کۆمەڵەی لاوانیان کرد و هەم بەخێرهاتنیان کرد و هەم سوپاسی بەشداری کردنیان، کرد. لە دیداریکی دۆستانەدا لەگەڵ بەرپرسی لاوانی حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ هەردولا جەختیان لە سەر هاوکاری و درێژە بە دۆستایەتی دولایەن پێکەوە کردەوە.

کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات کۆمیتەی نۆروێژ



PM:12:14:11/03/2013




ئه‌م بابه‌ته 1040 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌