ن: مەحموود دەروێش
و: مستەفا زاهیدی
پێم مەڵێ!
خۆزگە رۆژنامە فرۆشێ دەبووم
لە ئەلجەزایر
سروودی شۆڕشگێڕانەم بۆ دەوتن
پێم مەڵێ
خۆزگە!
گاوانێک بام لە یەمەن
هەتا بۆ شۆرشگێڕەکانی سەردەم
گۆرانی بڵێم
پێم مەڵێ
خۆزگە !
گارسۆنێک دەبووم لە هاڤانا
بۆ ئەوەی سەرکەوتنی خەمەکانم
بسترێنم
پێم مەڵێ
خۆزگە!
کۆڵبەرێکی بچووک دەبووم لە ئەسوان
بۆوەی گۆرانی بۆ بەردەکان بڵێم
هاوڕێم!
نیل ناڕژێتە ڤۆلگا
نە کۆنگۆ و نە ئۆردۆن
ناگەنە فورات
هەر رووبارێک
سەرچاوەیەکی هەیە
باریکە ئاوێ...
ژیانێ...
هاوڕێم!
وڵاتی ئێمە ویشکڕۆ نیە
هەروڵاتێک
رۆژی لە دایکبوونێکی هەیە
هەر خۆرهەڵاتنێک
ژوانێکە لە گەڵ شۆڕشگێڕێکدا...