خوێندکارێکی مەریوانی دوای ٢ هەفتە چارەنووسی نادیارە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، کەژوان ئازادیان، خوێندکاری زانکۆی ئازادی مەریوان و یەکێک لە چالاکانی خوێندکاری ئەم زانکۆیە کە رۆژی ١٧ی گوڵانی ئەمساڵ دەستگیرکراوە، دوای زیاتر لە ٢ هەفتە دەستبەسەر بوون چارەنووسی نادیارە.

تا ئێستە سەرەڕای هەول و کۆششی بنەماڵەکەی و سەردان کردنی ئۆرگان و ناوەندە جیاوازە حکوومەتییەکان، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە دەربارەی چارەنووسی کوڕەکەیان و نازانرێت لە کوێ دەستبەسەرەو هیچ ئۆرگانێکی حکوومەتی بەرپرسایەتی دەستگیرکردنەکەی ناگرێتە ئەستۆ و ناشزانرێت بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراوە.


PM:11:30:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌