یاسر ئەمینی ئازەر، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ٣٠ گوڵان، یاسر ئەمینی ئازەر ، مامۆستای بیرکاری قوتابخانەکانی مەهاباد دوای نزیک بە ٢ هەفتە دەستبەسەر بوون بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم مامۆستایەی قوتابخانەکانی مەهاباد، رۆژی ١٧ی گوڵان و دوا بە دوای مانگرتنی مامۆستایان شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان لە رۆژی ١٢ی گوڵان، دەستگیرکرا.


PM:11:22:20/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌