خۆکوژی ژنێکی کرماشانی بە هۆی گوشاری خێزانییەوە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢٥ی گوڵان، ژنێکی ٢٦ ساڵ تەمەنی کرماشانی بە ناوی زەینەب کەرەمی کە دایکی مناڵێکە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە داخەوە لە ماوەی رابردوودا خۆکوژی ژنان و کچان بە هۆی گوشاری بنەماڵە و خێزانی و ئابوورییەوە پەرەی سەندووە. هەر لەم رۆژەدا واتە لە رۆژی چوارشەممەدا ٢ ژن لە شارەکانی پیرانشار و کرماشان بە ناوەکانی "پرشنگ ساڵەحی " و " ئیلهام مورادی " بە هۆی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەستدا.


PM:02:29:16/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌