سپای پاسداران، مۆڵگە کۆنەکانی خۆی لە سنوورەکان ئاوەدان دەکاتەوە


بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان، سپای پاسداران و هێزە چەکدارەکانی رژیم لە شار و ناوچە سنوورییەکانی کوردستان خەریکی ئاوەدان کردنەوەی مۆڵگە کۆنەکانی خۆیانن. بە پێی زانیارییەکان سپای پاسداران لە سنووری سەردەشت خەریکی نوێ کردنەوەو دامەزراندنەوەی بنکە و مۆڵگە کۆنەکانی خۆیانە لەم سنوورەو  هێزێکی زۆری لە ناوچە جیاوازەکانی سەردەشت جێگیر کردوە. کە ئەمە نیگەرانی خەڵکی ناوچەکەی لێکەوتۆتەوە.

یەکێک لەو شوێنانەی کە سپای پاسدارانی هێزی تێدا جێگیر کردووە، بەرزاییەکانی شاخی "جاسوسان" ە کە هێز و چەک قورس و نیوە قورسی تێدا جێگیر کراوە.

هەندێک لە زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە سپای پاسداران لە هەوڵی دامەزراندنی قەرارگایەکی نیزامی لە شاری سەردەشت دایە.

لە لایەکی دیکەوە شاری مەریوان، پڕ بووە لە هێزەکانی سپای پاسداران و تەنانەت هێزە لباس شەخسییەکانی سپای پاسداران.

هەروەها هێزێکی زۆر لە سنوورەکانی شاری مەریوان بە چەک و چۆڵی قورس و نیوە قورس جێگیر کراون.

هەروەها بە پێی هەواڵەکان لە شاری پیرانشارەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هێزە کانی سپای پاسداران، چەند ڕۆژ پێش هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی "ماشکان" سەر بە ناوچەی "بەربنە" ی پیرانشار و کون و بە کونی ئەو گوندەیان پشکنیوە.


PM:12:15:15/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 43 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌