ژمارەیەک لە مامۆستایانی مەریوانی خوازیاری ئازادی یاسر ئەمینی ئازەر بوون


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەمەم ٢٤ی گوڵان، ژمارەیەک لە مامۆستایانی شاری مەریوان لە دەوری یەک کۆبوونەوەو پشتیوانی خۆیان لە یاسر ئەمینی ئازەر، مامۆستای مەهابادی کە رۆژی ١٧ی گوڵان، لە کۆبوونەوەی سەراسەری مامۆستاکاندا دەستگیرکرا، دەربڕی و خوازیاری ئازادی ئەم مامۆستایەی قوتابخانەکانی مەهاباد بوون.

ئەم مامۆستایەی قوتابخانەکانی مەهاباد، رۆژی ١٧ی گوڵان لە حاڵێکدا لە قوتابخانەوە دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوە لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستگیر کراو و تا ئێستە چارەنووسی نادیارە.

ناوبراو بە هۆی بەشداری مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان و ئێران لە کۆبوونەوەی سەرانسەری کە رۆژی ١٢ی گوڵان بەڕێوەچوو دەستگیرکراوە.

لە رۆژی ١٢ی گوڵاندا، مامۆستاکانی ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی کوردستان لەوانە، سەقز، سنە، مەریوان، مەهاباد و... کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان رێک خست و خوازیاری گەیشتن بە مافە پیشەییەکانیان بوون.


PM:06:32:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 52 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌