کوژران و بریندار بوونی ٥ کەس بە هۆی رووداوی هاتوچۆوە لە جاددەی سەقز- دیواندەرە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، کاتژمێر ١ی شەوی سێ شەممە ٢٤ی گوڵان، بە هۆی پێکدادانی دوو بارهەلگر لە جۆرەکانی ترێلی و خاوەر لە جاددەی دیواندەرە – سەقز و لە ئاوایی تیلەکۆ، ٤کەس بریندار بوون و کەسێک گیانی لە دەستدا.

بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی سەقز.


PM:06:00:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌