ئیسحاق رووحی، گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی سنە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، "ئیسحاق رووحی" چالاکی کرێکاری شاری سنە، دوای ١٢ رۆژ دەستبەسەر بوون لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی شاری سنە.

ئەم چالاکە کرێکارییە رۆژی ١١ی گوڵان و کاتی رێ و رەسمی ١ی ئەیار رۆژی جیهانی کرێکار دەستگیر کراو دوای ١٢ رۆژ دەستبەسەر بوون، داوای بارمتەی بە بڕی ٥٠٠ میلیۆن تمەن لێکراوە، بە هۆی ئەوەی نەیتوانیوە ئەو بڕە زۆرە بارمتەیە جێبەجێ بکات رۆژی ٢٣ی گوڵان گواستراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە.


PM:12:19:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌