کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی زیندانیانی زیندانی سنە


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دوو شەممە ٢٣ی گوڵان، ژمارەیەک لە بنەماڵەی بەندکراوانی زیندانی سنە ، بە ناڕەزایەتی بە باروودۆخی کەسەکەنیان لەو گرتووخانەیە لە بەردەم دادگای شاری سنە لە بلوار کۆبوونەوەو خوازیاری باشتر بوونی ژیانی زیندانییەکانی ئەو گرتووخانەیە بوون.

سەرچاوەیەک لەم پەیوەندەدا بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند:" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بنەماڵەی بەندییەکانی زیندانی سنە ، کۆبوونەوەیەکی ئارام بووە بە دوور لە هەرچەشنە توندووتیژییەک، بەڵام لەگەڵ کۆبوونەوەمان لە بەردەم دادگا لە لایەن هێزەکانی دژە شۆڕشەوە هێرش کراوەتە سەرمان و بڵاوەمان پێکراوە. ئێمە خوازیاری باشتر بوونی دۆخی زیندانییەکانی زیندانی سنە بووین. "

ئەم سەرچاوەیە هەروەها وتی :" بەندکراوەکانی زیندانی سنە لە خراپترین دۆخدا دەژین و دۆخێکی خراپی تەندروستی و خورد و خۆراک و تەندروستیان هەیە. "


PM:12:02:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 38 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌