شارۆمەندێکی خەڵکی شاری ورمێ ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ٢١ی گوڵان، شارۆمەندێکی خەڵکی ورمی بە ناوی "سمکۆ جەعفەری" تەمەن ٢٨ ساڵ، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.

سمکۆ جەعفەری رۆژی ٢٩ی رەشەممەی ١٣٩٧ و لە کاتی رێ و رەسمەکانی نەورۆزدا دەستگیرکرا و دوای نزیک بە ٢ هەفتە مانەوە لە گرتووخانە، رۆژی ١١ی خاکەلێوە بە بارمتەی ١٢٠ میلیۆن تمەنی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا. رۆژی ٢١ی گوڵان دادگایی کرا و سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەردا داسەپا.


AM:11:54:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 99 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌