بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ماشێنێک بۆ ناو ڕووباری سیروان، ٤ کەس گیانیان لە دەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ٢٣ی گوڵان، بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ماشێنێک لە جۆری (ڕوای ئاڕ دی) بۆ ناو ڕووباری سیروان، چوار کەسی خەڵکی ئاوایی بۆرییەری سەر بە ژاوەرۆ گیانیان لە دەتداوە کە ناسنامەکەیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە.

ئیسماعیل رەحیمی و هاوسەرەکەی بە ناوی سەڵتەنە

غازی ئەحمەدی و مریەم وەهابی. جێگەی ئاماژەی تەرمی هەر چوار کەسەکە لە ئاو وەرگیراوەتەوەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانی بووعەلی لە مەریوان و لەوێوە دراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان.

خراپی جاددەکانی کوردستان و خراپی جۆری ماشێنەکان و لە هەمانکاتدا خێرایی زۆری شۆفێرەکان هۆکازی زۆرتر بوونی رووداوی هاتووچۆن. چەند ساڵە جاددەکانی کوردستان بوون بە قەتڵگای خەڵک و بەرپرسانیش بەرامبەر بە خراپی جادەکان کەمترخەمن.

AM:12:43:14/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌