شۆفێر تەکسییەکانی شاری ورمێ دەستیان دایە مانگرتن

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی گوڵان، ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێر تەکسییەکانی شاری ورمێ، بە ناڕەزایەتی بە گرانی کەرەستەکانی ماشێن و بەنزین و لەسەرەوە بوونی رێژەی هەڵاوسانی ئابووری، بۆ دووهەم جار لە ساڵی رابردوودا دەستیان دایە مانگرتن.

هەر لەم پەیوەندەدا و لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێر تەکسییەکانی شارەکانی خۆی و دێولان، بە ناڕەزایەتی بە خۆی ژیانیان و هەڵاوسانی ئابووری و گرانی کەرەستەکانی ماشێن دەستیان دایە مانگرتن.


AM:11:17:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 233 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌