سیروان قوربانی، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی یەکشەممە ٢٢ی گوڵان سیروان قوربانی چالاکی ژینگەپارێز، بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەی ئازاد کرا.

سیروان قوربانی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٧ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە کرماشان دەستگیرکرا و دوای ٣ مانگ لێپرسینەوەو مانەوە لە ئیتلاعاتی سنە، رۆژی١٢ی گوڵان وێڕای چەند کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە.


AM:11:13:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 50 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌