شارۆمەندێکی سەقزی بە هۆی هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی هەینی ٢٠ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، شارۆمەندێکی سەقزی بە ناوی "حەسەن مەحموودی" تەمەن ٣٨ ساڵ و دانیشتووی گەڕەی یانزەی گوڵان بە هۆی هەژاری و تەنگدەستییەوەو هەروەها بەرزبوونەوەی کرێی خانووەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و بنەماڵەیی هۆکاری سەرەکی چوونەسەرەوەی خۆکوژین لە کوردستان و ئێران و لە چەند مانگی رابردوودا بە هۆی قەیرانی داراییەوەو پەرەسەندنی بێکارییەوە خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکان بە شێوەی بەرچاو پەرەی سەندووەو ئەمەش وەک دیاردەیەک سەیر دەکرێت کە پێویستی بە لێکۆڵینەوەو چارەسەرکردن هەیە.


PM:10:32:11/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 177 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌