باوکی دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، لە سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی دووشەممە ١٧ی گوڵانی ١٣٩٨/ ٦ی مەی ٢٠١٩، کاک تۆفێق زارعی باوکی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو، مەحیەدین زارعی و سەرکەوت زارعی و لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک تۆفێق کەسێکی خۆشەویستی خەڵک بوو و وەک باوکی دوو شەهیدی کۆمەڵە لە لایەن خەڵکەوە ڕێزێکی تایبەتی لێدەگیرا و هەروەها بۆخۆی کەسێکی خاوەن هەڵوێست و خۆشناو بوو. 
لە لایەن کۆمیسیۆنی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک تۆفێق زارعی، بەتایبەت هاوڕێ سالار زارعی ئەندام و کادری کۆمەڵە دەکەین و هیوای سەبووریمان هەیە بۆیان.


PM:10:57:06/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 275 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌