ڕۆژی چوارشەمە ڕێکەوتی ١ی مانگی مای ٢٠١٩ ڕێو ڕەسمێکی
گەورە و بەشکۆ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە شاری فرێدریکستاد هەڵکەوتوو لە پارێزگای
ئۆستفۆڵد لە وڵاتی نۆروێژ، بەڕێوە چوو.
جەماوەرێکی زۆرلە چالاکانی کرێکاری و هەڵسووڕاوانی
چەپ بەشداری ئەو ڕێو ڕەسمە بوون.
کۆمەڵێکی بەرچاو لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بەشداری ئەو
ڕێو ڕەسمەیان کرد و شان بە شانی هەموو هەڵسووڕاوانی کرێکاری ڕۆژی کرێکاریان پیرۆز
کرد.
نۆروێژ\کۆمیتەی پارێزگای ئۆستفۆڵد
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران