جووتیارێکی خەڵکی سەحنە، بە هۆی ژهراوی بوونەوە گیانی لەدەستدا


بە پێی هەواڵەکان: رۆژی سێ شەممە ٣ی بانەمەڕ ١٣٩٨، جوتیارێکی خەڵکی سەحنەی سەر بە کرماشان، لە کاتی کارکردن لە مەزرا و بە هۆی ڕەچاونەکردنی ئەمنییەتی کار کردن گیانی لە دەستداوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەم کرێکارە کە تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە، لە مەزرا خەریکی سەم پژێن کردنی باخەکەی بووە کە بە هۆی ژەهراوی بوونەوە باری تەندروستی تێکچووەو لە ڕێگای گەیاندنە نەخۆشخانەی سەحنە بە هۆی ئاستی زۆری ژەهراوی بوونەکەوە گیانی لە دەستداوە.


AM:11:25:24/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌