کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی شاری بانە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٣ی بانەمەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانی خەڵکی بانە، کە لە بواری جیاوازدا خەریکی کارن، بە ناڕەزایەتی بە نەدانی حەقی بیمە و هەروەها لەبەرچاو نەگرتنی مافەکانیان، دەستیان دایە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی و لەبەردەم بینای سەندیکای کرێکارانی بانەدا کۆبوونەوە.

کرێکارە ناڕازییەکان خوازیاری عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، کەم کردنەوەی حەقی بیمەی کرێکارانی بیناسازی بوون. هەروەها زیادکردنی حەقی بیمەیان بە شتێکی ناعادڵانە وەسف کرد.


AM:11:16:24/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 39 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌