شارۆمەندێکی خەڵکی دیواندەرە سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا

 


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا شارۆمەندێکی خەڵکی دیواندەرە، بە ناوی "عەتا ئەحسەنی" لە لایەن لقی ١٠١ دادگای سزاکانی ئەم شارەوە بە تۆمەتی "سووکایەتی بە پیرۆزییەکان" و بڵاوکردنەوەی درۆ" سزای ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، ئەم شارۆمەندە کوردە بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی درۆ ، سزای ٢ ساڵ و سووکایەتی بە پیرۆزییەکان سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.


PM:01:22:18/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌