ڕاگەیاندنی کۆمیتەی نۆروێژی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی نابەوەختی هاوڕێ سەلاح سەفەرییەوە.


رۆژی پێنج شەممە 22 ی خاکەلێوە، سەلاح سەفەری ئەندامی کۆمەڵە لە وڵاتی نورۆێژ بە شێوەیەکی کوت و پڕ و چاوەڕوان نەکراو ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
لەم پەیوەندەدا کۆمیتەی وڵاتی نۆروێژی کۆمەڵە، بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندنێک وێڕای ئەوەی باسی لە ژیانی ئەم ئەندامە دڵسۆزەی کۆمەڵە کردوە، هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەی دەربڕیوە.ئەمەش دەقی راگەیاندنی کۆمیتەی نۆروێژی کۆمەڵەیە کە بەم بۆنەوە بڵاوی دەکەینەوە.



ئەندامێکی دڵسۆزی کۆمەڵە لە نۆروێژ ماڵئاوای لە ژیان کرد

سەڵاح سەفەری ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە داوێن دادە خورشید و کاک مەحموو لە ئاوایی سێف ژووروولە ناوچەی مەریوان چاوی بە ژین هەڵ هێنا

تا کەلاسی ٣ی ناوەندی دەرسی خوێند و دواتر وەک زۆربەی لاوانی کەم داهاتی کوردستان ڕەوانەی بازاری کار بوو، ماوەی چەند ساڵ لە تاران سەرقاڵی کرێکاری بوو.

سەلاح وەک دۆست و لایەنگری کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان سەرقاڵی تێکۆشان بوو.

ساڵی 2015 ی زاینی وەک پەنابەر لە وڵاتی نۆروێژ نیشتە جێ بوو.

هاوڕێ سەلاح سەفەری هەر لەیەکەم ڕۆژەکانی گەیشتنی بە وڵاتی نۆروێژ پێوەندی بە کۆمیتەی کۆمەڵە لەنۆروێژ گرت و لەو وڵاتە شان بە شانی هاوڕێیانی کۆمەڵە دەستی دایە چالاکی تەشکیلاتی، لە زومرەی ئەو هاوڕێیانە بوو کە لە زۆربەی هەرەزۆری کۆڕ و کۆبوونەو و سمینار و مەراسم و خۆپیشاندانەکاندا بە گەرم و گوڕی بەشداری ئەکرد، ساڵی ٢٠١٦ بە فەرمی بووبە ئەندامی کۆمەڵە و زۆر زوو لە ناو هاوڕێیاندا جێێ خۆی کردوە و بووبەیەکێک لە هاوڕێیانی زۆر خۆشەویست، دڵسۆزی و سەداقەتی لە ناو هاوڕێیاندا تاڕادەیەک بوو کە هەموان هەستیان بە تێکەڵییەکی تایبەت لەگەڵی ئەکرد.

بە داخەوە شەوی ٩ لە سەر ١٠ی مانگی ٤ بە هۆی وەستانی دڵ ماڵ ئاوایی لە ژیان کرد و دڵەگەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

ماڵ ئاوایی کردنی هاوڕێ سەلاح خەمێکی قورسە بۆ هەمووبنەماڵە و ئەندامان و دۆستان و سەرجەم تێکۆشەرانی کۆمەڵە

بە ناوی کۆمیتەی کۆمەڵە و هەموو کادر و ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە لە نۆروێژپرسەو هاوخەمی خۆمان لە گەڵ بنەماڵەی هاوڕێ سەلاح و سەرجەم هاوڕێیانی کۆمەڵە دەر ئەبڕین و خۆمان بە خاوەن خەم ئەزانین، هیوامان سەبوری هەموو داخدارانی ئەم کۆستە گەورەیە و بەڵێن ئەدەین بە شەکاوە ڕاگرتنی ئاڵای دەستی هاوڕێ سەلاح و سەجەم گیانبەختکردوانمان ڕێز لە یاد و بیرەوەرییەکانی کاک سەلاح و سەرجەم گیانبەختکر دوانمان بگرین ودرێژە پێدەری ڕێگا و ڕێبازیان بین

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی نۆروێژ


AM:09:08:12/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 302 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌