بەڕێوەچوونی چالاکییەکی نەورۆز لە ڕوانسەر هەڵوەشایەوە


بەدوای بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە لە توێی ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات داوا کرابوو بۆ هاوسۆزی لەگەڵ لێ قەوماوان و زیان بەرکەوتووانی لافاوەکانی ئەم دواییانەی ئێران و کوردستان کۆتایی بە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان بێنن، چالاکییەکی نەورۆزی لە ڕوانسەر کە بڕیاربوو ڕۆژی هەینی ٩ی خاکەلێوە بەڕێوە بچێت، هەڵوەشایەوە.
کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی ڕوانسەر بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵوەشاندنەوەی ئەو چالاکییەی نەورۆزیان ڕاگەیاندووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو لە لە ٢٥ ئۆستانی ئێران و هەندێک لە ئۆستانەکانی کوردستان بە دوای باران بارینە بە لێزمە و بەردەوامەکان و ناکارامەیی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ پێشگیری لە بەڵا سرووشتییەکان بۆتە لافاو و لە هەندێک لە ناوچەکان کارەساتی دڵتەزێنی لێ کەوتۆتەوە. 
خەڵکی هوشیار و بەرپرسی کوردستان کە لە ڕۆژانی نەورۆز و چوارشەممە سووری ئەو ڕێ و ڕەسمە نەتەوەییەیان کردە شانۆیەکی سیاسی بۆ هاوپشتی لە بزووتنەوە بەرحەقەکەیان، بەنیاز بوون لە ڕۆژانی پشووی نەورۆزیش کۆمەڵێک چالاکی نەورۆزی بەڕێوە بەرن کە بە هەست بە بەرپرسایەتییەوە ئەو چالاکییانەیانەیان لە ژێر ڕۆشنایی پەیان ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئەو ڕێ و ڕەسمانەیان هەڵوەشێننەوە و بەڕێوەی نەبەن.

AM:10:01:28/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌