کرێکارێکی سنەیی ، بە رووداوی کار گیانی لەدەستدا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی رەشەممە کرێکارێکی خەڵکی سنە بە ناوی "حامید قادری" لە کاتی کار کردن لە ناوچەی سەلاس باوەجانی، بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە لە ١٠ رۆژی رابردوودا ٧ کرێکاری کورد، بە هۆی رووداوی شوێنی کارەوە گیانیان لە دەستداوە.

نەبوونی ئەمنییەتی کار، نەپاراستنی ستانداردەکانی کار کردن و کەمتەرخەمی خاوەنکارەکان بەرامبەر بە رەچاوکردنی ئەمنییەتی شوێنی کار هۆکاری سەرەکی رووداوەکانی شوێنی کارەو ئێران لە باری ئەمنییەتی شوێنی کارەوە لە پلەی ١٠٢ ی دونیادایە.


AM:11:47:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 51 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌