عەلی سیستانی : پێویستە رێز لە سەروەری خاكی عێراق بگیردرێت

بە پێی هەواڵەکان، عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بە حەسەن رۆحانی سەرۆکی ئێرانی راگەیاندووە: پێویستە رێز لەسەروەریی خاکی عێراق بگیرێت و چەک تەنھا لەدەستی دەوڵەتدا بێت.

نووسینگەی سیستانی  بڵاویکردحتەوە، لەمیانی سەردانەکەی بۆ نەجەف، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا عەلی سیستانی بە رۆحانی راگەیاندووە: ھەر ھەنگاوێک بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران، پێویستە لەسەر بنەمای رێزگرتن بێت لەسەروەریی ھەردوو وڵات و دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدرێت.

سیستانی لە کۆبوونەوەکەدا داواشی کردووە، چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت بێت و لەم قۆناغەدا حکومەتی عێراق خزمەتگوزاری بۆ ھاوڵاتیان دابین بکات.

وتەکانی سیستانی لە حاڵێکدایە کە عێراق بووە بە جێگەی رمبازێنی ئێران و ئێران بە پڕچەک کردنی گرووپەکانی وەک حەشدی شەعبی، بەردەوام لەهەوڵی داسەپاندنی هێژمۆنی خۆیدایە لە عێراق.


AM:11:37:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌