ژنێکی سەڵماسی لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا

بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، چەند رۆژ لەوە پێش و رۆژی ١١ی رەشەممەی ١٣٩٧، ژنێکی لاوی خەڵکی سەڵماس بە ناوی "مەهناز هوژبەری" دانیشتووی گوندی "جووجەهی" سەر بر ناوچەی سۆما و برادۆست، لە لایەن مێردەکەیەوە بە ناوی " بەهادور.ک"ەوە دراوەتە بەر چەقۆ و گیانی لە دەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە بە کوشتن لە سەر نامووس ناوبراوەو لە لایەن بنەماڵەی ژنەکەوە تا ئێستە سکاڵا لە بکوژەکە نەکراوەو هەروەها بکوژەکەش لە لایەن دادگا و حکوومەتەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ەوە ٧ ژن لە کوردستان و ناوچە کوردنشینەکان لە لایەن کەسانی نزیکیانەوە وەک ، باوک و مێرد و براوە کوژراون .

کوشتنی ژنان لە ژێر هەر ناوێک و هەر بیانوویەکدا بێت مەحکوومە و پێویستە بکوژەکان بدرێنە دادگا و بە سزای خۆیان بگەن، بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا بکوژ بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس نابرێتە بەردەم دادگا و لێپرسینەوەی لەگەڵ ناکرێت و ئازادانە دەگەڕێت.


AM:11:34:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌