بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

بە پێی ئەو هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی پێنج شەممە ٢٣ی رەشەممە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی " رەئووف عارفی" تەمەن ٥٠ ساڵ، لە سنووری "ئەشتەراو"ی بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رژیم لەو سنوورە بە سەختی بریندار بووە.

بە پێی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی "سەلاحەدینی ئەیووبی" شاری بانەوە کە زانیارییەکانی بۆ ئاسۆی رۆژ پشتڕاستکردوەوە، ئەم کۆڵبەرە کوردە بە برینداری گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.


AM:11:22:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 45 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌