گوشار بۆ سەر بنەماڵەی شەریف باجوەر لە لایەن شارەوانی و ناوەندە حکوومەتییەکانی مەریوانەوە

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتوون، شارەوانی و ناوەندە ئەمنییەتی و حکوومەتییەکانی شاری مەریوان لە هەوڵی ئەوەدان کە "دەکە"کەی کاک شەریف باجوەر لە شاری مەریوان دابخەن.

لەم پەیوەندەدا شارەوانی مەریوان بە بنەماڵەی کاک شەریف باجوەر و"نازار حەقپەرەست" هاوسەری کاک شەریفیان راگەیاندوە کە دەبێت "دەکە"کەی کاک شەریف کۆ بکرێتەوە. هەروەها شارەداری شاری مەریوان لە کاتی بانگکردنی هاوسەری کاک شەریف شارەداری مەریوان سووکایەتی بە کاک شەریف و خانمی حەقپەرەست کردوە کە بووە بە هۆی ئەوەی لە لایەن نازار حەقپەرەستەوە وەڵامی سووکایەتییەکان بدرێتەوە.  

لە لایەن شارەداری و بەرپرسانی حکوومەتییەوە هەڕەشە لە هاوسەری کاک شەریف کردوە کە بە هیچ شێوەیەک نابێت زانیارییەکانی ئەم بانگکردنە لە راگەیاندنەکان رەنگدانەوەی هەبێت و دزە بکاتە دەرەوە.
سەرچاوەیەک نزیک لە بنەماڵەی شەریف باجوەر، هەروەها بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند کە براکانی شەریف باجوەر بە نازار حەقپەرەستیان راگەیاندوە کە ئەو دەکەیە مڵکی براکەی ئەوانە و ئەو دەبێت ئەو شوێنە جێ بهێڵێت.


AM:11:11:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 277 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌