کچێکی ئیلامی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێ شەممە ٢١ی رەشەممە کچێکی ١٦ ساڵە، لە ئیلام بە ناوی "ندا ئیسماعیلی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

دەوترێت ئەم کچە مێرمنداڵە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و دەم و قڕە لەگەڵ باوکی لە کۆگای ماڵەکەی خۆیان خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

کێشەی خێزانی، کێشەی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی هۆکاری سەرەکی چوونەسەرەوەی رێژەی خۆکوژین لە ئێران و کوردستان.


AM:11:58:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌