دەستگیرکردنی شارۆمەندێکیتری پیرانشاری

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە ١٨ی ڕەشەممە شارۆمەندێکی پیرانشاری بە ناوی "عەبدولسەلام حوسێنی" تەمەن ٢٩ ساڵ کوڕی پەرویز کە دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگییانی ئەو شارەیە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

سەرەڕای هەوڵ و کۆششی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووسی کوڕەکەیان، بەڵام تا ئێستە چارەنووسی نادیارە و نازانرێت بە چ تۆمەتێک دەستگیرکراوە.

جێگەی ئاماژەیە لە رۆژانی رابردوودا دوو شارۆمەندیتری پیرانشاری بە ناوەکانی "عیزەت مەحموودی" و "قادر محەممەدپوور" لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوەو بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە دەستگیرکران و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە.


AM:11:36:13/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 31 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌